سه‌رۆک کۆمار گرنگیى پیشه‌یى و بابه‌تیى بون له‌ میدیا ره‌سمییه‌کاندا دوپاتده‌کاته‌وه‌

5/4/2015 1:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 4 ى ئایارى 2015 ، سه‌رۆک کۆمارى عێراق  له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێکى لیژنه‌ى رۆشنبیریى و راگه‌یاندن له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆکایه‌تیى خاتو مه‌یسون ده‌مه‌لوجی.

 سه‌رۆک کۆمار گرنگیى ته‌واوکردنى سرودى نیشتمانیى و ئاڵاى عێراق و گرنگیى پیشه‌یى و بابه‌تیى بونى له‌ میدیا ره‌سمییه‌کان دوپاتکرده‌وه‌ که‌ له‌ خزمه‌ت وڵاتدابن، رونیشیکرده‌وه‌ هه‌ست ده‌کرێت به‌م دواییه‌ کارى میدیایى له‌ دامه‌زراوه‌کانى راگه‌یاندنى ره‌سمییدا به‌ره‌و باشى ده‌چێت.

سه‌رۆک کۆمار داوایکرد قانونه‌ پێویسته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ رێکخستنى پێدانى زانیاریى و ئازادیى راده‌ربڕین ته‌واو بکرێن، هاوکات قانونى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقییش ته‌واو بکرێت که‌ پێویسته‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ سود له‌ ئه‌زمونى ده‌وڵه‌تانى پێشکه‌وتو وه‌ربگیرێت.

لاى خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى رۆشنبیریى و راگه‌یاندن، پیشنیازه‌کانیان بۆ گه‌شه‌پێدانى که‌رتى روناکبیریى له‌ عێراق خسته‌ رو، ئاماژه‌شیان کرد بۆ گرنگیى ده‌سته‌به‌رکردنى پێداویستیه‌ ماددییه‌کان به‌ ئامانجى زامنکردنى سه‌ربه‌خۆیى میدیاى ره‌سمیى ئه‌ویش له‌ رێى چه‌ندین رێوشوێنه‌وه‌ ده‌کرێت، له‌وانه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ سامان و که‌ره‌سه‌کانى وه‌زاره‌تى راگه‌یاندنى هه‌ڵوه‌شاوه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو