سه‌رۆک کۆمارى عێراق نامه‌ى متمانه‌پێکردنى له‌باڵیۆزى سویسرا وه‌رگرت

11/3/2015 9:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار په‌رۆشیى عێراقى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ پته‌وکردنى نێوانى عێراق و سویسرا له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.ئه‌و دوپاتکردنه‌وه‌یه‌ى به‌ڕێزیان له‌میانه‌ى مه‌راسیمى وه‌رگرتنى نامه‌ى متمانه‌پێکردن له‌ (هانز پیته‌ر لینز) 
 
سه‌رۆک کۆمار په‌رۆشیى عێراقى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ پته‌وکردنى نێوانى عێراق و سویسرا له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.

ئه‌و دوپاتکردنه‌وه‌یه‌ى به‌ڕێزیان له‌میانه‌ى مه‌راسیمى وه‌رگرتنى نامه‌ى متمانه‌پێکردن له‌ (هانز پیته‌ر لینز) باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق بوو، که‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌  ٣ ى تشرینى دووه‌مى 2015 ، له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو تیایدا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد بۆ خواستى عێراق بۆ کارى هاوبه‌ش له‌ پێناوى په‌یوه‌ندییه‌کى گه‌شه‌کردوى هه‌مه‌ لایه‌نه‌ له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتى دۆستدا.

 رونیکرده‌وه‌ عێراق پێویستى زۆرى به‌وه‌یه‌ سود وه‌ربگرێت له‌ ئه‌زمونى ده‌وڵه‌تانى وه‌ک سویسرا، هیند و ئه‌ڵمانیا بۆ چه‌سپاندنى چه‌مکى فیدراڵیى له‌ وڵاتدا به‌ تاییه‌تیى که‌ ئه‌زمونه‌که‌ى سویسرا له‌م بواره‌دا ئه‌زمونێکى دێرین و پێ‌ له‌ شاره‌زایى و ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

باڵیۆزى سویسراش پابه‌ندبونى وڵاته‌که‌ى نوێکرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تییدانى عێراق له‌ئاسته‌کانى مرۆیى و بواره‌کانى ترى وه‌ک په‌روه‌رده‌ و سکیۆره‌تیى و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ چوارچێوه‌ى رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش سویسرا ئاماده‌یه‌ پشتیوانیى عێراق بکات بۆ سه‌رخستنى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتیى به‌وپێیه‌ى فاکته‌رێکى پێویسته‌ بۆ چه‌سپاندنى ئاشتیى کۆمه‌ڵایه‌تیی.


زۆرترین خوێندراو