له‌مه‌راسیمێکدا له‌په‌رله‌مانى عێراق ته‌رمى دکتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی به‌ڕێکرا

11/4/2015 12:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ 4 ى تشرینى دووه‌مى 2015 ، له‌مه‌راسیمێکدا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌رمى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى که‌سایه‌تیى سیاسیى ناسراو  و سه‌رۆکى کۆنگره‌ى نیشتمانیى به‌رێکرا  .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا هه‌ره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان  و وه‌زیر و پارله‌مانتاران و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ که‌سایه‌تیه‌ ساسیه‌کان و هاوڵاتیان ئاماده‌ بوون .

له‌ رێوره‌سمه‌که‌دا هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ پرسه‌و ماته‌مینیى خۆیان پێشکه‌ش به‌ خانه‌واده‌ى کۆچکردو هه‌موو سیاسه‌تمداران  و گه‌لى عێراق کرد بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ ساسیه‌ و  رۆڵى کۆچکردوو"دکتۆر چه‌له‌بى " یان به‌رز نرخاند له‌ کاروانى خه‌باتدا دژى دیکتاتۆریى و پرۆسه‌ى بنیاتنانى عێراقى دیموکراسیى و فیدراڵیی، له‌ده‌ستدنى ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ به‌ زیانێکى گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌مدرا.

هه‌رله‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پرسه‌ى ماته‌مینى که‌سایه‌تى سیاسى دکتۆر چه‌له‌بى "  به‌رێوه‌ده‌چێت . 


زۆرترین خوێندراو