کوه‌یت پێشکه‌شکردنى هه‌موو جۆره‌ پشتیوانیه‌ک بۆ عیراق ده‌رده‌بڕێ

11/11/2015 2:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماورنیوز


سه‌رله‌ به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11-11-2015 ، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  له‌ ریازى پایته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعودیى چاویکه‌وت به‌شێخ جابر ئه‌لموباره‌ک ئه‌لسه‌باح  سه‌رۆک وه‌زیرى کوه‌یت و پێکه‌وه‌ پێشهاته‌ سیاسیى و  ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که‌و نێوانى هه‌ردو وڵاتى برایان باسکرد.

له‌دیداره‌که‌دا که‌ له‌په‌راوێزى کۆنگره‌ى باڵاى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بیى و ئه‌مریکاى باشور به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێویستیى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوان عیراق و ده‌وڵه‌تى کوه‌یت و گرنگیى فراوانکردنیانى دوپاتکرده‌وه‌ له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.

شێخ جابر ئه‌لموباره‌ک ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسه‌باحیش ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى خسته‌ڕو بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌مو جۆره‌ پشتیوانییه‌ک بۆ عیراق به‌ به‌رده‌وامیى به‌تایبه‌ت له‌و جه‌نگه‌ى که‌ دژى تیرۆر به‌رپاى کردوه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا پێویستیى به‌رده‌وامبونى هه‌ماهه‌نگیى و هاریکاریى له‌ بواره‌کانى قه‌لاچۆکردنى به‌ بیابان بون و سه‌رچاوه‌کانى ئاو و ژینگه‌ دوپاتکرایه‌وه‌، سه‌ربارى گه‌شه‌پێدانى هاریکاریى ستراتیژیى چوار قۆڵیى ئیقلیمیى بۆ قه‌لاچۆکردنى به‌بیابان بون و دینگه‌ له‌ نێوان عه‌ره‌بستانى سعودیی، ئیران، کوه‌یت و عیراقدا.


زۆرترین خوێندراو