باڵوێزى سعودیه‌ له‌ عێراق : ئه‌رکى حکومه‌تى عێراق پارێزگاریمان لێبکات

1/3/2016 2:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


 سامیر سبهان :"باڵیۆزى سعودیه‌ له‌ عێراق جه‌ختیکرده‌وه‌ وڵاته‌که‌ى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ سزاى له‌ سێداردان به‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا بسپێنێت که‌ سزاکه‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ کرا به‌ شێخ نه‌مر باقر نه‌مرکه‌سایه‌تى ئاینى شعیه‌کانیشه‌وه‌  .

وتیشى :"جێ به‌جێکردنى سزاى له‌ سێداره‌دان متمانه‌ى حکومه‌تى عێراق و سعودیه‌ لاواز ناکات و پێویسته‌ حکومه‌تى عیراق پارێزگارى باڵوێزى وڵاته‌که‌یى و دبلۆمتکاره‌کانى بکات له‌ باغدادى پایته‌خى عێراق .

هه‌روه‌ها باڵوێزى سعودیه‌ له‌ عێراق له‌ میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌ نوسیدا ڕایگه‌یاند:" به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى تیرۆرو تیرۆرستان ئه‌رکى سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهانه‌ , ئاماژه‌شى به‌وه‌دا سعودیه‌ یه‌که‌مین وڵاته‌ که‌ به‌ ده‌ست مه‌ترسیه‌کانى تیرۆره‌وه‌ دناڵینێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رنگارى ده‌بینه‌وه‌ .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌:"جێبه‌جێ کردنى  سزاى له‌ سێداره‌دان به‌ سه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌دا بابه‌تێکى ناوخۆییه‌ تیرۆر نه‌ دینى هه‌یه‌و و نه‌ تایفه‌ هه‌موو دانیشتوانێکى سعودیه‌ به‌رامبه‌ر دادگا وه‌ک یه‌ک ته‌ماشا ده‌کرێن .

هه‌وه‌رها  سامیر سبهان  :"باڵیۆزى سعودیه‌ له‌ عێراق جه‌ختیکردوه‌ پاراستنى باڵوێزخانه‌که‌یان و کارمه‌نده‌کانى  ئه‌رکى حکومه‌تى عێراقه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر کارمه‌نده‌کانمان نیه‌ . 

وتیشى :"به‌ پێ ڕێکه‌وتن و په‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت حکومه‌تى عێراق باڵوێزخانه‌و دبڵۆماتکارو کارمه‌نده‌کانمان بپارێزێت و عێراق به‌رپرسه‌ له‌ سه‌لامه‌تیمان  .

ئاماژه‌شى به‌وه‌دا :" عێراقیه‌کان ئاگادارى مه‌ترسیه‌کانن که‌ ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ست به‌وه‌ هه‌وڵانه‌ ده‌که‌ین که‌ هه‌ندێک لایه‌ن خسوتانه‌ته‌ گه‌ێ‌ و ده‌یانه‌وێته‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوو لا تێک بده‌ن به‌ تایبه‌تى دوایکردنه‌وى باڵوێزخانه‌ى سعودیه‌ له‌ به‌غداد .

شایه‌نى باسه‌ دواى له‌ سێداره‌دانى که‌سایه‌تى ئاینى شیعه‌کان شێخ نه‌مر باقر نه‌مر و 47 هاوڵاتى ترنیگه‌رانى شیعه‌کان دژى بڕیاره‌که‌ى سعودیه‌ ناڕزایى  ناوچه‌یى و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێناو هاوڵاتیانى عێراق داواده‌که‌ن باڵوێزى سعودیه‌ له‌ عێراق دابخرێت . 

دواى داگیرکردنى کوێت له‌ لایه‌ن عێراق له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌و دواى 25  ساڵ دابڕان هه‌فته‌ى پێشوو سعودیه‌ باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ به‌غداد کردوه‌ .


زۆرترین خوێندراو