سه‌رۆک کۆمار یاساى بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌کات

1/4/2016 4:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 

سه‌رۆک کۆمار یاساى  بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٦ى ئیمزا کرد.له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید شوانى وته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه‌ رایگه‌یاند:  رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌  3ى کانونى دووه‌مى 2016 به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار فوئاد مه‌عسوم قانونى ژماره‌ (١)ى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵیى کۆمارى عێراقى بۆ ساڵى دارایى 2016، په‌سه‌ند کرد.

شوانیى په‌رۆشیى و دوپاتکردنه‌وه‌ى سه‌رۆک کۆمارى رونکرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى گرنگیى پابه‌ند بون وریابون و گرتنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌رجییانه‌ى که‌ پێویست نین، له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنى خزمه‌تکردنى ئه‌و توێژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى که‌ داهاتیان که‌مه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانیان بۆ دابین بکرێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ نائاساییه‌دا که‌ به‌ وڵاتدا گوزه‌ر ده‌کات.

وته‌ بێژى ره‌سمیى ئه‌وه‌یشى خسته‌ رو که‌ سه‌رۆک کۆمار سوپاس و پێزانینى خۆى دوپاتده‌کاته‌وه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که‌ به‌شدارییان کرد له‌ ئاماده‌کردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ و توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و گفتوگۆکردن له‌سه‌رى و به‌قانونیکردنى پرۆژه‌که‌، چ له‌ نێو حکومه‌تدا یان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاخود له‌ که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن که‌ رۆڵیى زیندو و گرنگیان بینیوه‌ له‌ هه‌مو ئه‌و قۆناغانه‌دا.


زۆرترین خوێندراو