بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌هاى دیناروه‌ک خۆى ده‌هێڵیته‌وه‌

1/10/2016 3:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


بانکى ناوه‌ندى عیراق  ره‌تیده‌کاته‌وه‌ نیازى ده‌ستکاریکردنى به‌هاى خه‌رجکردنى دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلارى هه‌بێت، ته‌ئکیدیش ده‌کاته‌وه‌، که‌ به‌هاى دینارى عیراقى له‌ بودجه‌دا به‌رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى جێگیرکراوه‌
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بانکى ناوه‌ندى عیراق  ره‌تیکرده‌وه‌ ده‌ست له‌ پشتگیرى کردنى دینارى عێراق هه‌ڵبگرێت و نرخى دیناریش وه‌ک خۆى ده‌هێڵێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "بانکى ناوه‌ندى ده‌زانێت که‌مکردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار واته‌ زیان گه‌یاندن به‌ تواناى کڕین لاى هاوڵاتیان، چونکه‌ زۆربه‌ى پێویستییه‌کان هاورده‌ ده‌کرێن و خۆماڵى نین، به‌ده‌ر له‌و لێدوانانشى که‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و بانکه‌وه‌ ده‌رده‌چن، هه‌ر لێدوانێکى دیکه‌ ناڕاسته‌ و بۆ تێکدانى بازاڕه‌."

له‌ ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌و بڵاوبۆته‌وه‌، بانکى ناوه‌ندیى عێراق ده‌ست له‌ پشتگیرى کردنى به‌هاى دینار هه‌ڵبگرێت و دینار له‌ بازاڕدا نرخى خۆى دیاریبکات، به‌ ڕاى زۆرینه‌ى ئابوریناسان، به‌و هه‌نگاوه‌ نرخى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دراوه‌ جیهانییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار داده‌به‌زێت .


زۆرترین خوێندراو