داعش له‌تونێلێکه‌وه‌ شوێنه‌واره‌کانى موسڵ به‌ قاچاخ ده‌بات

4/24/2016 9:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى ئاشکراى کردووه‌، که‌ له‌ ڕێگه‌ى تونێلێکه‌وه‌، داعش که‌لوپه‌له‌ شوێنه‌وارییه‌کانى موسڵ ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌یانفرۆشێ.

تایمز که‌ یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ش بوو به‌تاڵانبردنى شوێنه‌واره‌کانى موسڵى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئاشکرا کرد، سه‌رچاوه‌که‌ى چالاکێکى مه‌ده‌نییه‌که‌ ناوى بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و شوێنى تونێلکه‌ى بۆ ده‌ستنیشان کردوون و ده‌ڵێ ئه‌و تونێله‌ ده‌که‌وێته‌ خوار دیوارى موسڵ له‌ باشوورى شاره‌که‌ و به‌ گردى ته‌وبه‌ ناسراوه‌.

 وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ى تایمز باسى کردووه‌، داعش له‌و تونێله‌وه‌ به‌ سه‌ردان پارچه‌ شوێنه‌وارییان به‌ تاڵان بردووه‌ و له‌ بازاڕى ره‌ش فرۆشتوویانه‌، که‌ تابلۆى نووسینى بزمارى و که‌لوپه‌لى سه‌رده‌مه‌کانى ئاشوورى و سۆمه‌رى و پاشاکانى مێژوو سه‌نحاریب و سه‌رجۆنى دووه‌م و نه‌مروودى تێدایه‌ که‌ زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى به‌ر له‌ زایین.


زۆرترین خوێندراو