عێراق تواناى بونیادنانه‌وه‌ى ناوچه‌ کاولبووه‌کانى نییه‌

4/24/2016 9:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




توێژه‌رێک له‌ دامه‌زراوه‌ى ڕه‌فیق هه‌ریرى و ئه‌نجومه‌نى ئه‌تڵانتیک باس له‌ کورتهێنانى بودجه‌ى حکومه‌تى عێراق ده‌کات که‌ تواناى بنیادنانه‌وه‌ى شوێنه‌ کاولبووه‌کانى دواى شه‌ڕى نییه‌.

 دکتۆر (نوسه‌یته‌ یونس) توێژه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ى ڕه‌فیق هه‌ریرى و ئه‌نجومه‌تى ئه‌تڵانتیک ده‌ڵێت: "حکومه‌تى عێراق به‌ بڕى 25 ملیار دۆلار کورتهێنانى هه‌یه‌ و ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێک بنێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ى شوێنه‌ کاولبووه‌کانى دواى شه‌ڕ ."  

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ حکومه‌تى عێراق له‌ ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى یه‌ده‌گى بانکییه‌وه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا توانیوویه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى بدات و له‌ ڕێگه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حکومیشه‌وه‌ مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دابین کردووه‌.

شایانى باسه‌، دواى ئاشکرابوونى گه‌نده‌ڵیى ئه‌م دواییه‌ى حکومه‌تى عێراق که‌ به‌ گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیى سه‌رده‌م ناوبانگى ده‌رکرد و چه‌ندین سه‌رکرده‌ و به‌رپرسى باڵاى حکومه‌ته‌کانى عێراقى تێدابوو، حکومه‌تى به‌غدا به‌ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و کورتهێنانه‌، په‌ناى برده‌ به‌ر بانکى ناوه‌ندى که‌ به‌ وته‌ى چاودێران گه‌وره‌ترین کاره‌سات بوو بۆ عێراق که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئابووریى وڵات تووشى داڕمانى گه‌وره‌ هات.
 


زۆرترین خوێندراو