دیجله‌: واشنتۆ‌ن چیتر ناتوانێت حه‌یده‌ر عه‌بادى بپارێزێت

4/25/2016 9:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





ڕۆژنامه‌ى ئه‌نترناشناڵ بزنس تایمزى ئه‌مریکى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ کردوه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا هاوکار بوو له‌ گه‌یشتنى عه‌بادى به‌ پله‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵام له‌ ئێستادا ناتوانێت سه‌رکردایه‌تیى پاراستنى عه‌بادى بکات له‌و بارودۆخه‌ ناسه‌قامگیره‌ سیاسییه‌ى له‌ به‌غدادا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ هێزى پیاده‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر خاکى عێراق.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ى ڕۆژنامه‌که‌،‌ جیمس جیفرى باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ عێراق ئه‌وه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ لاوازیى ئه‌داى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، بارودۆخى عێراقى به‌م ڕۆژه‌ گه‌یاند.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌مریکا یارمه‌تیى عه‌بادیى دا بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ عێراق ووتى که‌ له‌ ئێستادا ئه‌وان ناتوانن عه‌بادى بپارێزن، چونکه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ به‌رپرسانى ئه‌مریکا دایانڕشتبوو له‌ عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌ تائیفییه‌کانه‌وه‌ هیچ ئیعتیبارێکى بۆ نه‌کرا.

 ڕۆژنامه‌که‌ دووپاتى ده‌کاته‌وه‌ که‌ سیاسه‌تى ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌ جێى خۆیدا نه‌بوو له‌وه‌ى که‌ بتوانێت به‌سه‌ر هه‌ژمونى تائیفیدا زاڵ بێت، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى که‌ ئابووریى عێراق له‌ جیاتى نه‌وت، زیاتر پشت به‌ هه‌نارده‌کردنى گه‌نم ببه‌ستێت، هه‌روه‌ک به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات هه‌مان شێوه‌ى نوورى مالکى بووه‌. 

ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ى ئێستاى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیریى عێراق و ئاماژه‌یه‌ بۆ ڕووخانى ده‌سه‌ڵاتى حوکمڕانى له‌ عێراق.


زۆرترین خوێندراو