لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناڕازین له‌ داخستنى که‌ناڵه‌ میدیاییه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌

5/19/2016 5:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، دواى بڕیارى حکومه‌تى عێراق به‌ داخستنى که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ و ژماره‌یه‌ک که‌ناڵى دیکه‌ى میدیایی، چه‌ندین لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى ناڕه‌زایه‌تى خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ حکومه‌تى عێراق.

وه‌لید ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق هێرشى کرده‌ سه‌ر ئازادیى ڕاده‌ربڕین و میدیاکانى به‌ ئامانج گرت، چه‌ندین لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تیى کاریگه‌ر هاتنه‌ سه‌ر هێڵ و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى عێراق ده‌ربڕی، له‌وانه‌، ڕێکخراوى جیهانیى مافى مرۆڤ، ڕێکخراوى جیهانیى پاراستنى ڕۆژنامه‌وانان، ڕێکخراوى په‌یامنێرانى بێسنوور، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، چاودێریى ئازادییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌کانى عێراق، هه‌روه‌ها نێرده‌ى یه‌کێتیى ئه‌وروپا که‌ نوێنه‌رایه‌تیى باڵیۆزخانه‌کانى ئه‌وروپا ده‌کات له‌ عێراق".

به‌ وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ى که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌، "ئه‌و لایه‌نانه‌ وێڕاى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى عێراق، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى حکومه‌تى به‌غدایان به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئازادیى بیروڕا له‌ عێراق وه‌سف کردووه‌".


زۆرترین خوێندراو