یونیسێف : له‌ عێراق ژماره‌ى منداڵانى ئیشکه‌ر دوو هێنده‌ زیادى کردووه‌

7/11/2016 7:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕێکخراوى یونیسێف بڵاویکرده‌وه‌، که‌ به‌هۆى شه‌ڕ و ئاواره‌بوونه‌وه‌،‌ ژماره‌ى منداڵانى ئیشکه‌ر له‌ عێراقدا دوو هێنده‌ زیادى کردووه‌.

 یونیسێف ژماره‌ى منداڵانى ئیشکه‌رى به‌ ٥٧٥ هه‌زار که‌س خه‌مڵاندووه‌ و به‌ پێێ ئامارێکى ڕێکخراوه‌که‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ساڵى ١٩٩٠ه‌وه‌ دوو هێنده‌ زیادى کرددوه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌ى یونیسێفدا هاتووه‌ که‌ له‌ ٢٠١٤ه‌وه‌ تا ئێستا نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار منداڵ ئاواره‌ بوون به‌هۆى شه‌ڕه‌وه‌ و له‌ هه‌ر پێنج قوتابخانه‌ش‌ قوتابخانه‌یه‌ک داخراوه‌. 

یونیسێف ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ "ئه‌و منداڵانه‌ پێویست بوو بخوێنن، به‌‌ڵام به‌ درێژایى ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان کار ده‌که‌ن".


زۆرترین خوێندراو