پسپۆرێکى ئه‌مریکی: پێکهاته‌ ئاینیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کانى عێراق له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ى خۆیاندا پارێزگارییان لێ بکرێت

7/12/2016 6:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پسپۆرێکى ئه‌مریکى داوا ده‌کات پێکهاته‌ ئاینیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کانى عێراق له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ى خۆیاندا پارێزگارییان لێ بکرێت. 

مه‌نال عومه‌ر جێگرى سه‌رۆکى په‌یمانگاى ئاشتیى ئه‌مریکا له‌ بابه‌تێکدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ دروستکردنى ناوچه‌ى ئارام بۆ پێکهاته‌ ئاینیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کانى عێراق، ئه‌رینى نییه‌. 

ئه‌و پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت "پاراستنى ئه‌و پێکهاتانه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ى خۆیاندا باشتره‌، نه‌ک دروستکردنى ناوچه‌ى ئارام و پاراستنى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ده‌ره‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان و پێویسته‌ هاوکارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پاراستنیان له‌ ڕێگاى ناوخۆوه‌ بێت و ناوخۆ پابه‌ند بێت به‌ پاراستنیانه‌وه‌". 

وه‌ک ناوبراو باسى ده‌کات، ئه‌وکاره‌‌ له‌ درێژخایه‌ندا نائارامى دروست ده‌کات له‌ ناو پێکهاته‌کانى دیکه‌دا. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نائارامى له‌ ناو سوننه‌کانى عێراق له‌ ئه‌نجامى دوورخستنه‌وه‌یان بوو له‌لایه‌ن نوورى مالکى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراقه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو