سه‌رۆکایه‌تى کۆمار حوکمه‌کانى ئیعدامکردنى تایبه‌ت به‌ تاوانى سپایکه‌ر په‌سه‌ند ده‌کات

8/14/2016 4:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌  14 ى ئابى 2016 ، نوسینگه‌ى راگه‌یاندن له‌ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار، ئاشکراى کرد به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار ته‌واوى ئه‌و حوکمى ئیعدامانه‌ى په‌سه‌ند کرد که‌ تایبه‌تن به‌ تاوانى سه‌ربازگه‌ى “سپایکه‌ر” که‌ له‌ لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى فیدراڵییه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌، ئاماژه‌یشیکردوه‌ که‌ ئه‌وانه‌ى حوکمه‌کان ده‌یانگرێته‌وه‌، تاوانبارن به‌ تاوانى تێرۆریستیى ترسناک که‌ سه‌دان هاوڵاتیى بێ دیفاعیان تیادا بوه‌ته‌ قوربانیی.

نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمار رونیکردۆته‌وه‌ مه‌رسومه‌ ئیمزاکراوه‌کان ره‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى په‌یوه‌ندیدارى راپه‌ڕاندن کراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى حوکمه‌کان به‌سه‌ر تاوانباراندا، دوپاتیشیکردۆته‌وه‌ ده‌رکردنى مه‌رسومه‌کان دواى توێژینه‌وه‌ى دۆسیه‌کان بوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و کۆمیته‌ قانونییه‌ى که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێکهێنراوه‌.

نوسینگه‌که‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ رو که‌ کۆمیته‌ى قانونى له‌ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار به‌رده‌وامه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ى دۆسیه‌کانى تر که‌ ماون بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ و په‌سه‌ند کردنیان به‌ پێى رێکاره‌ ده‌ستوریى و قانونییه‌ په‌یڕه‌و کراوه‌کان.


زۆرترین خوێندراو