محه‌مه‌د سه‌یهود: گرێدانى ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانى سنوورى موسڵ به‌ هه‌رێمى کوردستان قبوڵ ناکرێت

8/15/2016 7:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌ له‌لایه‌ن نورى مالیکییه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت، هۆشدارى ده‌داته‌ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى دابڕاندنى هه‌ر به‌شیکى خاکى پارێزگارى موسڵ و گرێدانى به‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌. ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ پێداگرى کرد له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به‌ ‌پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌ و‌ له‌ ده‌ستى داعش ئازادى کردوون، ئه‌وکاته‌ خه‌ڵک بڕیارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ده‌دات.

به‌ پێى هه‌واڵێکى (عین العراق نیوز)، سه‌رکرده‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا (محه‌مه‌د سه‌یهود) ده‌ڵێت: "به‌شداریى پێشمه‌رگه‌ له‌ ئازادکردنه‌وه‌ى هه‌ندێک گوندى سنوورى موسڵ کارێکى ئاساییه‌ و له‌ چوارچێوه‌ى ڕێکخستنه‌کانى به‌رگریى عێراقییه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌و شوێنه‌ ئازادکراوانه‌ و گرێدانیان به‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ کارێکى قبوڵنه‌کراوه‌".

 ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش‌ ده‌کات که‌ "مانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌و شوێنه‌ ئازادکراوانه‌ به‌ داگیرکارى داده‌نرێت، نه‌ک ئازادکردن و مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق و هیچ جیاوازییه‌کى نییه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانى تورکیا له‌ باکوورى عێراق".


زۆرترین خوێندراو