نامه‌رکه‌زیبوونى زیاترى عێراق دواى شه‌ڕى داعش پێشبینى کراوه‌

9/25/2016 7:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







شاره‌زایه‌کى کاروبارى عێراق، نامه‌رکه‌زیبوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاسایش و خه‌رجى و کارگێڕى به‌ یه‌کێک له‌ پێشبینیکراوه‌کانى دواى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق ده‌زانێت. 

مایکل نایت، پسپۆڕى کاروبارى عێراق و شرۆڤه‌کار له‌ ناوه‌ندى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیک، له‌ بابه‌تێکدا بۆ سایتى ئه‌لجه‌زیره‌ به‌شى ئینگلیزیى نوسیوویه‌تى "نامه‌رکه‌زیبوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاسایش و خه‌رجى و کارگێڕى له‌ عێراقدا یه‌کێکه‌ له‌ پێشبینیکراوه‌کانى دواى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى و ناته‌بایی".

مایکل نایت له‌ بابه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێت "لۆجیکه‌که‌ ڕه‌وایه‌، ئه‌گه‌ر کورد و سوننه‌ ئازاد بکرێن له‌ به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ کێشه‌تر ده‌بن. ئه‌و کاته‌ش بوار بۆ ئه‌ندامانى داعش نامێنێته‌وه‌"‌.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نامه‌رکه‌زییه‌تیش وتنى ئاسانه‌ ‌و جێبه‌جێکردنى زه‌حمه‌تى تێدایه‌، بۆ نموونه‌ ده‌بێ ڕێککه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى سه‌ر به‌ ناوه‌ند چه‌ند ده‌بن؟ هه‌رێمه‌کان چه‌ند ده‌بن؟ چه‌ند ناوه‌ند خه‌رجى ده‌کات؟ چه‌ند به‌ر هه‌رێمه‌کان ده‌که‌وێت؟ پڕۆسه‌ى نه‌وت چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


زۆرترین خوێندراو