حه‌شدى شه‌عبى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌وانه‌ى سووریا ده‌کرێن

10/24/2016 7:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌ره‌ڕاى نارازیبوونى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ڕه‌وانه‌کردنى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سووریا به‌ مه‌به‌ستى به‌رگریکردن له‌ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، ١٣ یه‌که‌ى سه‌ربازیى حه‌شدى شه‌عبى به‌رگرى له‌و ڕژێمه‌ ده‌که‌ن.

به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى ئه‌لعه‌ره‌بى ئه‌لجه‌دید، سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌ نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له‌ نیۆیۆرک و به‌شداریکردن له‌ کاره‌کانى ده‌سته‌ى کۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ناڕازیبوونى خۆى ده‌ربڕیوه‌ له‌باره‌ى به‌شداریپێکردنى یه‌که‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌پاڵ سه‌ربازانى ڕژێمى سووریا به‌ مه‌به‌ستى به‌رگریکردن له‌ حکومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانى حه‌شدى شه‌عبیى شیعه‌وه‌ به‌توندى ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف و به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ى دیمه‌شق ده‌کرێن و ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ مووچه‌کانیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ دابین ده‌کرێت. به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى عێراقیش، فڕۆکه‌خانه‌کانى عێراق له‌لایه‌ن ڕێکخراوى به‌دره‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراون و هه‌موو کارئاسانییه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆ سووریا ده‌که‌ن.


زۆرترین خوێندراو