مایکل نایت: موسڵ بۆ پاراستن، پێویستى به‌ ئاسایشى بێلایه‌ن هه‌یه‌

10/26/2016 6:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







شاره‌زایه‌کى کاروبارى سه‌ربازى ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه‌ داعش نه‌توانێت شارى موسڵ داگیر بکاته‌وه‌،‌ پێویسته‌ ئاسایشه‌که‌ى بێلایه‌ن بێت.

 مایکل نایت، شاره‌زاى کاروبارى سیاسى و سه‌ربازى له‌ ئه‌نستیتوتى واشنتۆن،  له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى دیدارى مێرى ڕایگه‌یاند ده‌بێ ئازایه‌تیى پێشه‌رگه‌ ڕێزى لێ بگیرێت و بۆ ئه‌وه‌ى موسڵ دووباره‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیر نه‌کرێته‌وه،‌ پێویسته‌ ئاسایشه‌که‌ى بێلایه‌ن بێت.

نایت وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئازایه‌تى و گرنگیى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش، وتى "تا ئێستا له‌ دواى ٢٠٠٣ه‌وه‌ چه‌ند جارێک موسڵ که‌وتووه‌ته‌ به‌ر شاڵاوى داعش و تیرۆریستان، ده‌بێ دواى ئازادکردن، ئاسایشى موسڵ بێلایه‌ن ‌بێت، گرنگى به‌ گه‌ڕه‌که‌ هه‌ژاره‌کان بدرێت که‌ هیچیان بۆ نه‌کراوه‌،‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر داعش بگه‌ڕێته‌وه‌ یه‌کسه‌ر ده‌چێته‌وه‌ ناو ئه‌وان.

 هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستێکى نێوده‌وڵه‌تى تیمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوانى ڕێکخراو هاوکاریى پاککردنه‌وه‌ى موسڵ بکه‌ن، چونکه‌ داعش باندى زۆرى تاوانى ڕێکخراوى له‌ شاره‌که‌دا چاندووه‌.


زۆرترین خوێندراو