سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داواى پێداچونه‌وه‌ به‌ قانونى داهاتى شاره‌وانییه‌کان ده‌کات

10/26/2016 6:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







نوسینگه‌ى به‌رێز موئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ جه‌ماوه‌رنیوز نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ سه‌رۆک کۆمار داواى پێداچونه‌وه‌ی وردترى بڕیاره‌که‌ى  ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران بۆ قانونى داهاتى شاره‌وانییه‌کان ده‌کات
 
هه‌روه‌ها تیتیدا هاتووه‌ سه‌رۆک کۆمار به‌ بایه‌خێکى  زۆره‌وه‌ به‌دواداچونى کرد بۆ کاردانه‌وه‌ جیاجیاکانى په‌یوه‌ست به‌  بڕیاره‌که‌ى  هه‌فته‌ى رابردوى  ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران بۆ قانونى داهاتى شاره‌وانییه‌کان   .

له‌ چوارچێوه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ستوریى سه‌رۆک کۆمار و په‌رۆشیى زۆرى بۆ پابه‌ند بون به‌ ته‌واوى  پره‌نسیبه‌کانى  ده‌ستور  به‌ تایبه‌تیى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌  به‌ ئازادییه‌ تاکه‌ که‌سییه‌کان  و ئه‌و مافانه‌ى که‌ په‌یوه‌ستن به‌ مافه‌کانى   پێکهاته‌ ئاینیى و مه‌زهه‌بیه‌  هه‌مه‌ ره‌نگه‌کان ، به‌ڕێزیان داواى پێداچونه‌وه‌یه‌کى وردترى ئه‌م قانونه‌ ده‌کات له‌سه‌ر بناغه‌ى ده‌ستوریى و دیموکراسیى که‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌ل و وڵات ره‌چاو بکرێت و پره‌نسیبى  ئازادیى و مافه‌کانیش زامن بکرێت  .

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که‌ تێهه‌ڵکێش کردنى ماده‌یه‌ک له‌ نێو ماده‌ قانونییه‌کان  له‌ کاتى ده‌نگدان له‌سه‌رى  بێ ئه‌وه‌ى له‌ کاتى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دوه‌مدا  به‌   فلته‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا بڕوات  رێکارێکى سه‌رکه‌وتو نییه‌ و  له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌ قانونییه‌ دیموکراسیه‌کاندا ناگونجێت، که‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوى کارکردنیدا  له‌ کاتى گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى قانونه‌کان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان له‌سه‌رى راهاتوه‌ و په‌یڕه‌وه‌ى کردوه‌.

سه‌رۆک کۆمار  دوپاتشى کردۆته‌وه‌ |"پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران  هه‌وڵ بدات  بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م  بارودۆخه‌  و گه‌ڕانه‌وه‌   بۆ راستکردنه‌وه‌ى قانونه‌که‌  که‌ به‌ کتو پڕى به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بوه‌  به‌و جۆره‌ى که‌ رێزى  ئازادییه‌کان و مافه‌کانى هاوڵاتییان له‌ ئایین و مه‌زهه‌به‌ جیاجیاکان  ده‌گرێت".

هاوکات  سه‌رۆک کۆمار گرنگیى  خۆبه‌دور گرتنى هه‌موان دوپات ده‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌ر شتێک که‌ کۆسپ دروست بکات له‌ به‌رده‌م  هه‌وڵه‌  حکومیى و په‌رله‌مانیى و میدیایى و جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌م کاته‌دا له‌پێناوى  به‌رژه‌وه‌ندیى جه‌نگه‌که‌مان دژى تێرۆر. ئاماژه‌ش ده‌کات که‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌کان پێویستیان به‌ پته‌و کردنى یه‌کهه‌ڵوێستیى نیشتمانییه‌ که‌ هه‌موان نیشانیان داوه‌ بۆ پشتیوانیکردن له‌ هێزه‌  چه‌کداره‌ قاره‌مانه‌کانمان به‌هه‌مو پێکهاته‌ و ریزه‌کانیانه‌وه‌ که‌ له‌ پێشڕه‌ویى و تۆمار کردنى سه‌رکه‌وتندان به‌سه‌ر تێرۆریستاندا به‌ ئامانجى رزگار کردنى  موسڵ و هه‌مو بستێکى  خاکى عێراق .
 


زۆرترین خوێندراو