وه‌زیرى پلاندانانى عێراق: ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌ ناوچه‌کانى ژێرده‌ستى داعش زیاتره‌

12/1/2016 3:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى پلاندانى عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراقدا ده‌گاته‌ ٣٠%، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌دا که‌ ده‌ستى داعشى پێگه‌یشتووه‌ ڕێژه‌که‌ بۆ ٤١%  به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدوسه‌لام جو‌میلى ڕایگه‌یاند که‌ داگیرکاریى داعش له‌ گه‌لێک له‌ ناوچه‌کاندا بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ژاریى زیاتر بڵاو بێته‌وه‌ و جووڵه‌ى ئابوورى بوه‌ستێت ، به‌هۆى ڕێگرتن له‌ هاتووچۆى نێوده‌وڵه‌تى و پرۆژه‌ى ئابوورى له‌ ناوچه‌که‌یان.

به‌پێى هه‌واڵێکى ئێراک نیوز، وه‌زیرى پلاندانى عێراق‌ ئاواره‌بوونى ٣.٨ ملیۆن که‌سیشى له‌و ناوچانه‌ى که‌ وا داعش داگیرى کردوون به‌ هۆکارى هه‌ژاریى داناوه‌ ، چونکه‌ ئه‌وان ماڵ و حاڵى خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.


زۆرترین خوێندراو