په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند کرد

12/7/2016 7:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







په‌رله‌مانی عیراق ‌ ته‌واوى مادده‌کانى پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندکرد.

، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا که‌ پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستى پێکرد ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌ 186 ئه‌ندام به‌شداربوون ته‌واوى پڕۆژه‌ی بودجه‌ عێراق خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ند کرا .

به‌پێى پڕۆژه‌ ه‌که‌ داهاتی گشتی به‌ زیاتر له‌ 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌کردنی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ (300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکوک و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم) و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 42 دۆلار دیاریکراوه‌.

هه‌روه‌ها پشکى هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی 17%  دیاریکراوه‌ ، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ى هه‌رێمى کوردستان‌ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به‌حکومه‌تى عیراق.


زۆرترین خوێندراو