ژاپۆن هاوکاریى ئاواره‌کانى عێراق ده‌کات

1/12/2017 10:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








حکومه‌تى ژاپۆن بڕیارى داوه‌ هاوکاریى دارایى پێشکه‌ش به‌ ئاواره‌کانى شه‌ڕى داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانى عێراق بکات.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمیى ژاپۆن بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، کێنتارۆ سۆنۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى به‌ بڕى ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریى ئاواره‌کانى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق ده‌کات.

ئه‌و هاوکارییانه‌ى حکومه‌تى ژاپۆن ده‌درێت به‌ ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پشتیوانیى ئاواره‌کان و یارمه‌تیدانى سه‌قامگیرکردنى ئه‌و ناوچانه‌ که‌ له‌ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار کراون.


زۆرترین خوێندراو