خه‌نده‌ق به‌ ده‌وره‌ى پارێزگاى نه‌جه‌فدا لێده‌دارێ

1/15/2017 3:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف خه‌نده‌ق به‌ ده‌ورى پارێزگاکه‌دا لێده‌ده‌ن. 

ئاژانسى فارسى ئێرانى هه‌واڵێکى سایتى نووسینگه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ شارى نه‌جه‌فى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ هێزه‌کانیان به‌ هاوکاریى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پۆلیس، ده‌ستیان کردووه‌ به‌ لێدانى خه‌نده‌قى ئه‌منى له‌ به‌شه‌کانى باشوور و باشوورى ڕۆژئاواى شارى نه‌جه‌ف، به‌مه‌به‌ستى ڕێگریکردن له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ و دزه‌کردنى تیرۆریستان و ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو.

شایانى باسه‌، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌نجامى هێرشێکى تیرۆریستى بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌ک له‌ باشوورى نه‌جه‌ف، ٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون.


زۆرترین خوێندراو