ڕێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ڕه‌وشى ئاواره‌کانى عێراق ده‌کۆڵێته‌وه‌

2/15/2017 4:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ڕێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى له‌ نامیلکه‌یه‌کدا باس له‌ بارودۆخى کوردستان و هه‌ندێک پارێزگاى دیکه‌ى عێراق ده‌کات دواى هاتنى ئاواره‌کان. ڕێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى نامیلکه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تیایدا باس له‌ بارودۆخى ١٥ پارێزگاى عێراق ده‌کات دواى هاتنى ئاواره‌کان و ئاواره‌بوون له‌و شارانه‌دا که‌ هه‌رێمى کوردستان و که‌رکووکیشى تێدایه‌.

نامیلکه‌که‌ به‌شێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ژیاندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌، که‌ ڕێکخراوه‌که‌ له‌ ساڵى ٢٠٠٦ه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و دواى مانگى کانوونى دووه‌مى ٢٠١٤ که‌ شه‌ڕى داعش و ئاواره‌بوون ده‌ستى پێکردووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجام داوه‌ له‌سه‌ر بارى قورسى ئاواره‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێ و ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که‌ به‌هۆى ئه‌و ئاوارانه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌ سه‌رشانى کۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێیه‌که‌.

ئامانجى ڕێکخراوه‌که‌ ‌له‌و به‌رنامه‌یه‌ پێشکه‌شکردنى چاره‌سه‌رى خێرایه‌ بۆ دابینکردنى پێداویستى ژیانه‌وه‌ى خێرا بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ى ئاواره‌کان و ئاواره‌بوون کاریگه‌ریى کردووه‌ته‌ سه‌ریان.  هه‌روه‌ها، نه‌خشه‌ى زه‌مینه‌ى تێدایه‌ بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ى که‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت هێشتا به‌هۆى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنى موسڵه‌وه‌ ئاواره‌ ببن.


زۆرترین خوێندراو