حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌رکردنى سه‌ربازانى ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌کات

2/15/2017 7:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رکرده‌یه‌کى سه‌ربازیى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى وێڕاى هۆشداریدان به‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ناو خاکى عێراق ڕایگه‌یاند جووڵه‌ى ڕاوێژکارانى سه‌ربازیى ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ ئاگاداریى حکومه‌تى به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ دیمانه‌یه‌کدا که‌ ئاژانسى الاخباریه‌ى عێراق بڵاوى کرده‌وه‌، جه‌واد ئه‌لته‌لیباوى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى وتى به‌غدا ئاگادارى جووڵه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریکییه‌ له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ حه‌شدى شه‌عبى ڕێگه‌ به‌ بوونى هێزه‌کانى بێگانه‌ له‌ ناو خاکى عێراق نادات.

ناوبراو له‌ دیمانه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان واشنتۆن و به‌غدا نییه‌ بۆ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریکا له‌ موسڵ یان ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق و هێزه‌کانى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى ڕێگه‌ به‌ مانه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى بیانى له‌ناو خاکى عێراق ناده‌ن. ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان به‌ بێ هاوکاریى ئه‌مریکا ده‌توانن وڵات بپارێزن.

 ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند دواى ده‌رکردنى داعش، له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراق بڕیارى کۆتایى خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن.


زۆرترین خوێندراو