دواى دووساڵ، هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوتانى منداڵان له‌ موسڵ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

2/16/2017 3:09:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ڕایگه‌یاند دواى دوو ساڵ له‌ ڕاوه‌ستانى پرۆسه‌که‌ به‌هۆى داگیرکردنى شاره‌که‌وه‌، کوتانى منداڵان دژى نه‌خۆشییه‌کان له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌رى ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

به‌پێى ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانی،‌ دوو ساڵه‌ به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ کوتانى ڕۆتینیى منداڵان له‌ موسڵ ڕاگیرابوو ‌و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کى زۆرى له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستیى منداڵان له‌ شاره‌که‌ هه‌بوو‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌ى ڕێکخراوه‌که‌ به‌ هاوکاریى حکومه‌تى ژاپۆن ڕاهێنانیان به‌ ٣٠  کارمه‌ندى ته‌ندروستى کردووه‌ بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى کوتان و به‌ زوویى هه‌ڵمه‌تى کوتانى منداڵان له‌ ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانى موسڵ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو