ڕێکخه‌رى مرۆیى یوئێن هۆشداریى له‌سه‌ر بارودۆخى مرۆیى له‌ موسڵ ده‌دات

2/19/2017 4:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز









ڕێکخه‌رى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌گگرتووه‌کان له‌ عێراق هۆشدارى له‌ بارودۆخى مرۆیى ده‌دات له‌ موسڵ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگارکردنى به‌رى ڕۆژئاواى شاره‌که‌.

لیس گراند، ڕێکخه‌رى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌گگرتووه‌کان له‌ عێراق پێشبینى ئاواره‌بوونى ٧٥٠ تا ٨٠٠ هه‌زار که‌س ده‌کات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌.  له‌  به‌یاننامه‌یه‌کدا، ده‌ڵێ نازانین به‌ ته‌واویى چى ڕووده‌دات به‌ڵام ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌موو سیناریۆکان ئاماده‌ بکه‌ین . ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا ئاژانسه‌ مرۆییه‌کان له‌ ئاماده‌کاریدان و چه‌ندین بنکه‌ى فریاگوزاریى خێرایان کردووه‌ته‌وه‌ و ‌ئاماده‌کارى هه‌یه‌ بۆ پێشوازیکردن له‌ ٢٥٠ تا ٤٠٠ هه‌زار که‌س له‌ کاتى ئێستادا." 

 هه‌روه‌ها گراند هۆشداریش ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى گیرۆده‌بوونى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى له‌ ناوشاره‌که‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌ یاخود چه‌ند مانگ یان کاتى نادیار به‌و شێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو