هاووڵاتیانى موسڵ زانیارى به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌ده‌ن

2/20/2017 5:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌دان هاووڵاتى له‌ موسڵ هاوکاریى هه‌واڵگریى و زانیارى به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌ده‌ن

سى بى ئێس نیوز، له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌ هاوکاریى خه‌ڵکى موسڵ ده‌کات له‌ ڕووى هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌کان و په‌له‌یان بۆ ڕزگارکردنى شاره‌که‌.

له‌ ‌سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنى رڕزگارکردنى موسڵ له‌ ده‌ستى داعش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ ده‌کات به‌وه‌ى که‌ هاووڵاتییانى شاره‌که‌ که‌ هاوکاریى هه‌واڵگریى پێشکه‌ش به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌که‌ن ژماره‌یان به‌ ‌سه‌دان که‌سه‌ ‌و له‌ رڕووى بزاوتى داعش و بنکه‌کانیان و گومانى بوونى ئۆتۆمۆبێلى بۆمبڕێژکراو و هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کى گوماناوى داعش زانیارى ده‌ده‌ن.

به‌پێى ڕاپۆرته‌که‌، بارودۆخى موسڵ بۆ ئه‌وانه‌ى هاوکاریى ده‌که‌ن زۆر مه‌ترسیداره‌، چونکه‌ داعش قه‌ناس و چه‌کى دیکه‌ به‌کار ده‌هێنێ بۆ کوشتنى هه‌ر که‌سێک که‌ گومانێکى بچووکى لێ بکات یاخود له‌ جێگایه‌کدا به‌ مۆبایله‌وه‌ ببینرێ قسه‌ده‌کات و گومانى هه‌بێ له‌و که‌سه‌.


زۆرترین خوێندراو