ئاواره‌بوونى سه‌دان که‌س له‌ به‌رى ڕۆژئاواى موسڵ

2/26/2017 4:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ به‌رده‌وامیى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنه‌وه‌ى لاى ڕۆژئاواى موسڵ، سه‌دان که‌س له‌ دانیشتووانى موسڵ شاره‌که‌یان جێهێشت.

به‌ پێى لێدوانى ئه‌یاد ڕافد به‌رپرسى مانگى سوورى عێراقی، هێزه‌کانى سوپاى عێراق له‌ شه‌و و ڕۆژى ڕابردوودا توانییان ١٢٠٠ که‌س له‌ خه‌ڵکى سڤیلى شارى موسڵ له‌ به‌رى ڕۆژئاواى شاره‌که‌ دوور بخه‌نه‌وه‌.

 هه‌ر به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێکى ئاژانسى ئانادۆڵ، ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشبینى کردووه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى موسڵ له‌ به‌رى ڕۆژئاواى شاره‌که‌، نزیکه‌ى ٢٥٠ هه‌زار که‌س ئاواره‌ ببن و ڕوو له‌و که‌مپانه‌ بکه‌ن که‌ بۆیان ئاماده‌ کراوه‌.


زۆرترین خوێندراو