عێراق ١٠ ملیار پاوه‌ند له به‌ریتانیا قه‌رز ده‌کات
6/3/2017
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌پێێ به‌یاننامه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بریتانیا و عێراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى لێکتێگه‌یشتنیان واژۆ کردووه به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌که بریتانیا وه‌ک قه‌رز بڕى ١٠ ملیار پاوه‌ند بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ به عێراق ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولره‌زاق عیسا وه‌زیرى دارایى عێراق به‌وه‌کاله‌ت ڕایگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له‌و قه‌رزه، گه‌شه‌پێدانى پرۆژه‌کانى ژێرخانى ئابوورى و پرۆژه‌کانى ئاو و کاره‌با و که‌رتى ته‌ندروستییه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فرانک بیکر باڵیوزى به‌ریتانیا له به‌غدا ڕایگه‌یاند، واژۆکردنى ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه چوارچێوه‌یه‌کى گرنگه بۆ ئیمزاکردنى ڕێککه‌وتنه‌کان له چوارچێوه‌ى قه‌رزه‌کانى گه‌شه‌پێدانى پرۆژه‌کان و پاڵپشتیکردنیان که به‌ره‌وپێشوه‌بردنى ژێرخانى ئابووریى عێراق ئاسانتر ده‌کات.
|