4
7 عێراق گازى سروشتى له‌ ئێران ده‌کڕێت
6/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى عه‌ره‌بى جه‌دید، ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و ئێران واژۆ کراوه‌ که‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ ئێران به‌ نرخێکى زۆر گرانتر له‌ بازاره‌کانى جیهان که‌ نرخه‌که‌ى ٤ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزتره‌، گازى سروشتى به‌ عێراق ده‌فرۆشێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌، نرخى یه‌ک ملیون یه‌که‌ى گه‌رمى (که‌ پێوه‌رى گازه‌) له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌ دوو دولار و نیوه‌، به‌ڵام به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان عێراق و ئێران، ئه‌و نرخه‌ زۆر زیاتره‌ و ده‌گاته‌ ده‌ دۆلار و په‌نجا و شه‌ش سه‌نت.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، جه‌واد ئه‌وجى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى نیشتیمانیى ئێران بۆ گازى سروشتى ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که‌ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ دابینکردنى گازى سروشتى بۆ وێستگه‌ى کاره‌باى مه‌نسووریه‌ و به‌غدا، ڕۆژانه‌ ٢٥ ملیون مه‌تر دووجا ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت که‌ نرخه‌که‌ى ده‌کاته‌ ١٠ ملیون دۆلار له‌ ڕۆژێکدا و ساڵانه‌ تێچووه‌که‌ى ده‌گاته‌ سێ و نیو ملیار تا ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیون دۆلار.

شایانى باسه‌، به‌رپرسانى ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر وڵاته‌که‌یان، به‌ڵام عێراق یه‌کێکه‌ له‌ بازاره‌ گه‌رمه‌کان بۆ ساخکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group