4
7 یوئێن: که‌مپێکى نوێ بۆ ئاواره‌کانى موسڵ ده‌کرێته‌وه‌
8/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌مپێکى نوێ بۆ نیشته‌جێکردسنى ئاواره‌کانى شارى موسڵ ده‌کاته‌وه‌.

 کۆمیساریاى باڵاى کاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ که‌مپى جامه‌کوورى کردووه‌ته‌وه‌ تا بتوانرێ پێشوازیى له‌و ڕێژه‌یه‌ى ئاواره‌کان بکرێت که‌ به‌هۆى شه‌ڕى موسڵه‌وه‌ شاره‌که‌ چۆڵ ده‌که‌ن.

که‌مپى جامه‌کوو، ٢٠کیلۆمه‌تر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵه‌وه‌ دووره‌، یه‌که‌م ده‌سته‌ى ئاواره‌کانیشى وه‌رگرت که‌ له‌ ٣٤٧ که‌س پێکهاتبوون و له‌ ڕۆژئاواى موسڵه‌وه‌ ئاواره‌ بوون، هاتنى ئاواره‌کان بۆ که‌مپه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.

زۆربوونى ژماره‌ى ئاواره‌کان بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ جگه‌ له‌ پڕبوونى که‌مپه‌مانى باشوور، که‌مپه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵیش پێ‌ ببن له‌ ئاواره‌ى شاره‌که‌. له‌ ئێستادا ٢١ که‌مپ له‌ ده‌وووبه‌رى موسڵ بۆ ئاواره‌کان ته‌رخان کراون و له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێن.

فرید کوسیگ، سه‌رۆکى کۆمیسیارى باڵاى کاروبارى په‌نابه‌ران له‌ هه‌ولێر (یوئێن.ئێچ.سی.ئار) ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویستى کرد له‌ ئێستادا ده‌توانن پێشوازى له‌ هه‌زاران په‌نابه‌رى دیکه‌ بکه‌ن، دوو که‌مپى دیکه‌ش له‌ دروستکردندان و یه‌کێکیان به‌ر له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌ ته‌واو ده‌بێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group