سه‌رۆک کۆمار پێشوازیى له‌وه‌فدێکى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌نفال ده‌کات

4/13/2017 5:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق دوپاتیکرده‌وه‌ تاوانه‌کانى ئه‌نفال ئه‌ڵقه‌یه‌کى ئه‌و زنجیره‌ تاوانانه‌ى زۆرداران بو له‌دژى گه‌ل، به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ زۆر دڕندانه‌ بو که‌هه‌موو جیهانى توشى شۆک و ترس کرد له‌ئاست ره‌فتارى تاوانکاریى ده‌سه‌ڵاتدارانى دیکتاتۆریى له‌ناوچو دژى عێراقییه‌کان له‌ کوردستان و ناوچه‌کانى ترى عێراق.

ئه‌و دوپاتکردنه‌وه‌یه‌ى سه‌رۆک کۆمار ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13 ى نیسانى 2017 له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد بوو، له‌ میانه‌ى پێشوازیکردنى له‌ وه‌فدێکى خانه‌واده‌ى قوربانیانى تاوانى ئه‌نفال که‌ رژێمى دیکتاتۆریى دژى مه‌ده‌نییه‌کان له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستانى عێراق و زیاتر له‌ سه‌د و هه‌شتا هه‌زار هاوڵاتیى عێراقیى بێدفاع بونه‌ قوربانیى زۆربه‌یان مناڵ و ژن و به‌ساڵاچو بون، بۆردومانى کیمیاویش زیاتر له‌ چوار هه‌زار گوندى بێوه‌ى وێرانکرد سه‌ربارى گرتن و راگواستنى سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ دانیشتوانى بێ دیفاع.

سه‌رۆک کۆمار له‌ دیداره‌که‌دا گوێى له‌ وته‌ى ئه‌ندامانى وه‌فده‌که‌ گرت سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌که‌ و په‌رۆشیى و بایه‌خدانى خۆى دوپاتکرده‌وه‌ به‌ داواى ره‌واى که‌سوکارى قوربانیه‌کان به‌و جۆره‌ى شایسته‌ى خۆیان بێت و دادپه‌روه‌ریى و ئاشتییان بۆ به‌دى بهێنێت.

ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و خاتو کاترین میلۆدیچ نوسه‌رى ئه‌ڵمانیى پسپۆڕ له‌ بوارى مافه‌کانى مرۆڤ ئاماده‌ى دیداره‌که‌ بون.


زۆرترین خوێندراو