حکومه‌تى تورکیا ٧٥٠ هه‌زار دۆلار به‌ عێراق ده‌به‌خشێت

4/16/2017 5:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى هاوکاریى مرۆیی، حکومه‌تى تورکیا ٧٥٠ هه‌زار دۆلار به‌ عێراق ده‌به‌خشێت. حکومه‌تى تورکیا به‌ بڕى ٧٥٠ هه‌زار دۆلار به‌شداریى له‌ پرۆسه‌ى هاوکاریى مرۆیى سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ى عێراقدا ده‌کات له‌ دواى شه‌ڕى داعش و بڕه‌ پاره‌که‌ له‌ ڕێى ئاژانسى (یوئێن.دی.پی) نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ خه‌رج ده‌کرێت.

(یوئێن.دی.پی)، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ پرۆسه‌ى ئارامکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانى شه‌ێ‌ له‌ عێراقدا، له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراق و داموده‌زگا خۆجێیه‌کان ئه‌وله‌ویه‌ته‌که‌ى داڕێژراوه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ ئامانجى به‌ خێرایى چاککردنه‌وه‌ى ژێرخان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى کارى بچووک و بونیادنانى تواناى کارگێڕیى خۆجێى و هاندانى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى مه‌ده‌نییه‌کان و ئاساییکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌، به‌گه‌ڕخستنى شێوازى ده‌سته‌به‌رکردنى کارى کورت مه‌ودا له‌ چوارچێوه‌ى کارى گشتی. بۆیه‌، ئه‌م به‌شدارییه‌ى تورکیا کاریگه‌ریى خۆى هه‌یه‌ و بۆ چاککردنه‌وه‌ى بوارى ته‌ندروستى و خوێندن و خزمه‌تگوزاریى ئاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ به‌کار ده‌هێنرێت


زۆرترین خوێندراو