ژاپۆن هاوکاریى دامه‌زراندنى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى ده‌کات له‌ عێراقدا

4/30/2017 7:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى ژاپۆن به‌ بڕى ١٦ ملیۆن دۆلار هاوکارى پته‌وکردن و دامه‌زراندنى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى ده‌کات له‌  وڵاتان، له‌و بڕه‌ 500،١٢٢،3 دۆلارى بۆ عێراق ته‌رخان کراوه‌.

یۆنۆپس، نووسینگه‌ى پرۆژه‌کانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ زیاتر له‌و ١٦ ملیۆنه‌ى که‌ حکومه‌تى ژاپۆن بۆ پرۆژه‌ى به‌هێزکردن و دامه‌زراندنى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى ته‌رخانى کردووه‌، بڕى 500،١٢٢،3  دۆلاریان بۆ نووسینگه‌ى عێراق ته‌رخان ده‌کرێت، پرۆژه‌ى به‌هێزکردن و دامه‌زراندنى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى پێ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، ته‌رخان ده‌کرێ بۆ به‌هێزکردنى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى له‌ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ پته‌وکردنى سه‌قامگیریى شاره‌کان. 
ئه‌مه‌ش، دروستکردنى بنکه‌کانى پۆلیسى کۆمه‌ڵگایى و کڕینى ئۆتۆمبێل و که‌لوپه‌لى پێویست و ڕاهێنان ده‌گرێته‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق فومیو ئیوا ڕایگه‌یاند" ژاپۆن ته‌نیا هاوکاریى ئاواره‌کان ناکات، به‌ڵکو سه‌قامگیریى ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کان و گه‌ڕاوه‌کانى به‌لاوه‌ گرنگه‌."  جێى باسه‌، ژاپۆن بۆ ئه‌مساڵ بڕى ١٠٠ ملیۆن دۆلارى بۆ هاوکاریى مرۆیى له‌ عێراقدا ته‌رخان کردووه‌.


زۆرترین خوێندراو