سه‌رۆکایه‌تى کۆمار "قانونی دامه‌زراندن و خستنه‌ سه‌رکاری خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاکان " په‌سه‌ند ده‌کات

4/30/2017 7:32:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار رایگه‌یاند که‌سه‌رۆک کۆمار  "قانونی  دامه‌زراندن و خستنه‌ سه‌رکاری خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاکان   " په‌سه‌ند کرد.

رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 30-4-2017 نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار رایگه‌یاند ، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆک کۆمارى عێراق "قانونی  دامه‌زراندن و خستنه‌ سه‌رکاری خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاکان   "ی په‌سه‌ند کرد ، که‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی بۆ دابو.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندن رونیکردۆته‌وه‌ ئامانجی ئه‌م قانونه‌ئه‌وه‌یه‌  دامه‌زراوه‌ ئه‌کادیمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی تر ،خاوه‌ن بڕوا نامه‌ باڵاکان له‌ خۆ بگرن و سود له‌ توانا  زانستیی  و تَوێژینه‌وه‌کانیان وه‌ربگرن ،به‌ مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ئاستی راپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان  بۆ خزمه‌تکردنی کاروانی بنیاتنانی عێراقی گه‌شه‌ سه‌ندومان
.
 ئاماژه‌یشیکردوه‌ که‌ قانونه‌که‌ ره‌وانه‌ی رۆژنامه‌ی ره‌سمیی کراوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی

زۆرترین خوێندراو