ئامارى قوربانیى مرۆیى له‌ عێراقدا بۆ مانگى نیسان

5/2/2017 8:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌پێى راپۆرتى مانگانه‌ى ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ قوربانیانى سڤیل له‌ عێراقدا له‌م مانگى نیساندا ٣١٧ که‌س کوژراون و ٤٠٣ى دیکه‌ بریندار بوون به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان‌ بوونه‌ته‌ قوربانى به‌ هۆى تیرۆریزم و کرده‌وه‌ى توندوتیژى و شه‌ڕى چه‌کداریى له‌ عێراقدا.

ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ کوژراون به‌ بێ پۆلیس ٣٠٩ که‌سن و ژماره‌ى برینداره‌کانیش به‌ بێ پۆلیس ٣٨٧ که‌سن.  ژماره‌که‌ى دیکه‌ له‌ کوژراو و بریندار سه‌ر به‌ هێزه‌کانى پۆلیسن.

به‌پێى راپۆرته‌که‌ى یوئێن‌، پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ هه‌موو شوێنه‌کان زیاتر قوربانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ٢٧٦ قوربانى له‌وێن و  ١٥٣ یان کوژراون  و ١٢٣یان بریندار بوون. دواتر هه‌ر دوو پارێزگاى به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین.


زۆرترین خوێندراو