پنتاگۆن : ٣٥٢که‌سى سڤیل بۆ هۆى بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌کانمانه‌وه‌ کوژراون

5/4/2017 5:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پنتاگۆن ڕایگه‌یاند نزیکه‌ى ٣٥٢ هاووڵاتیى سڤیل به‌ هۆى بۆردومانى ئاسمانى ئه‌مریکاوه‌ بۆ بنکه‌کانى داعش له‌ عێراق و سووریا کوژراون. 

 واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکاى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ ساڵى ٢٠١٤ه‌وه‌ که‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش ده‌ستى پێکردووه‌ تا ئێستا ٣٥٢ که‌سى سڤیل له‌ عێراق و سووریا به‌ هۆى هه‌ڵه‌ى بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌کانى ئه‌مریکاوه‌ کوژراون. 

هه‌روه‌ها پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هێشتا ٤٢ حاڵه‌تى دیکه‌ش له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌ که‌ ئایا کوژرانیان به‌ هۆى بۆردومانه‌کانه‌وه‌ بووه‌ یا نا.

به‌پێى چاودێران ، ئه‌و لایه‌نه‌ چاودێرانه‌ى که‌ ڕاپۆرت له‌سه‌ر قوربانیى مه‌ده‌نى بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌کان ژماره‌که‌یان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌.  ڕاپۆرته‌که‌، خه‌م و په‌ژاره‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا ده‌رده‌بڕێت بۆ که‌سوکارى ئه‌و قوربانیانه‌ ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌وه‌یان مه‌به‌ستیان کوژرانى ئه‌وانه‌ نه‌بووه‌.


زۆرترین خوێندراو