که‌مپێکى نوێ بۆ ئاواره‌کانى خۆرئاواى موسڵ ده‌کرێته‌وه‌

5/25/2017 9:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران، کامپێکى دیکه‌ى بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌م دواییه‌ى ژماره‌ى تازه‌ ئاواره‌بووه‌کان کردۆته‌وه‌ ، که‌ له‌ ترسى هێرشى سه‌ر خۆرئاواى موسڵ هه‌ڵاتوون،. له‌ ماوه‌ى چوار ڕۆژى کۆتایى هه‌فته‌ى ڕابردوودا، نزیکه‌ى (440444) که‌س له‌ ناوچه‌کانى باکوورى موسڵ و به‌ره‌ى کۆنى ئه‌و شاره‌وه‌ هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوون.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى ئاژانسى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران، که‌مپى نوێى "سه‌لامییه‌ 1،" که‌ تواناى حه‌واندنه‌وه‌ى (110444) که‌سى هه‌یه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى حکومه‌تى عیراقییه‌وه‌ پاره‌ى دروستکردنه‌که‌ى دابین کرا و بۆ ڕاپه‌ڕاندنى کاره‌کانى تایبه‌ت به‌ باشترکردن و زیاتر پێشخستنی، وه‌ک: په‌رژینکردن و تیادا دامه‌زراندنى تۆڕى کاره‌با و پێشخستنى خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئاو و ته‌ندروستیى ئاوى خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ڕۆکان، ڕاده‌ستى UNHCR و هاوبه‌شه‌کانی: ()ACTED ،ISHO() و (Samaritan’s Purse) ى کرد.

که‌مپه‌ نوێکه‌، که‌ له‌سه‌ر که‌نارى خۆرهه‌ڵاتى ڕووبارى دیجله‌ ده‌که‌وێته‌ دوورى (34) کیلۆمه‌ترى باشوورى موسڵه‌وه‌، بۆ له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن ڕێکخراوى (ACTED) ى هاوبه‌شى UNHCR ـه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له‌ هه‌مان کاتدا، خه‌ریکه‌ خێمه‌ سه‌ره‌تاکان له‌ کامپى "سه‌لامییه‌ 2" دا هه‌ڵده‌درێن، ئه‌و کامپه‌ى هه‌ر له‌لایه‌ن UNHCR ـه‌وه‌ و به‌ته‌نیشت که‌مپى "سه‌لامییه‌ 1" ـه‌وه‌ خه‌ریکه‌ دروستده‌کرێت. کامپى "سه‌لامییه‌ 2" ـش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوى "ACTED" ـه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌ کۆتاییشدا له‌ توانایدا ده‌بێت که‌ (340444) که‌س له‌خۆ بگرێت.


زۆرترین خوێندراو