4
7 قه‌زای بعاج به‌ ته‌واوه‌تی له‌چه‌کدارانى داعش پاکرایه‌وه‌
4/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 4 ى حوزه‌یرانى 2017 هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق  رزگار کردنی قه‌زای بعاج به‌ ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستى چه‌ته‌کانی داعش راگه‌یاند .
 
هه‌ربه‌بۆنه‌ى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌په‌امێکدا پیرۆزبایى له‌گه‌لى عێراق کردو ستایشی ئه‌و گیانی جه‌ربه‌زه‌یی و قوربانیدانه‌شى کرد که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان تۆماری ده‌که‌ن  ،ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :
 
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 4-6-2017 به‌رێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراقی نه‌به‌ز کرد  به‌ بۆنه‌ی  سه‌رکه‌وتنی قاره‌مانانه‌ی ئه‌مڕۆی  هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان به‌ رزگار کردنی قه‌زای بعاج به‌ ته‌واوه‌تی  له‌ پیسی چه‌ته‌کانی داعشی تێرۆریست  و به‌رزکردنه‌ویه‌ ئاڵای عێراق له‌سه‌ر بیناکانیدا ، ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌که‌یه‌:

"پیرۆزبایی له‌ گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌مان  ده‌که‌ین  به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ قاره‌مانیه‌ مێژوییه‌ی  که‌ هێزه‌  چه‌کداره‌ نه‌به‌زه‌کانمان ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیان هێنا له‌ رزگار کردنی   قه‌زای بعاج به‌ ته‌واوه‌تیی له‌ پیس و پۆخڵیی چه‌ته‌کانی داعشی تێرۆریست و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بینا و باره‌گاکان به‌رز کرده‌وه‌.

ستایشی ئه‌و گیانی جه‌ربه‌زه‌یی و قوربانیدان و لاپه‌ڕه‌ی  سه‌رکه‌وتنه‌ قاره‌مانیه‌تیانه‌ش ده‌که‌ین که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان به‌ باوه‌ڕ و نه‌به‌زینه‌وه‌ تۆماری ده‌که‌ن  .
له‌کاتێکدا  هاوئاهه‌نگیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان به‌ هه‌مو پێکهاته‌کانیانه‌ وه‌ به‌رز ده‌نرخێنین له‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی تێرۆریستانی داعش  و گرنگیی فریاکه‌وتنی خانه‌واده‌ ئاواره‌ بوه‌کان دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ ، باوه‌ڕ و متمانه‌ی نه‌گۆڕیشمان ده‌رده‌بڕین به‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ قاره‌مانییه‌ نوێ یه‌ هه‌نگاوێکی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ ده‌بێت  به‌ره‌ و ته‌واو کردنی رزگارکردنی موسڵ  و هه‌مو بستێکی خاکی نیشتمان له‌ که‌ڵبه‌ی  تاقمه‌ تێرۆریسته‌ تاوانباره‌کان."


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group