4
7 حزبوڵڵاى لوبنان خاوه‌نى سه‌رمایه‌گوزاریى گه‌وره‌ن له‌ عێراق
18/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







گۆڤارى ئه‌لعه‌ره‌بى ئه‌لجه‌دید ڕاپۆرتێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر چالاکى و ده‌سه‌ڵاتى حزبوڵڵاى لوبنان و ئه‌ندامه‌کانى که‌ ئێستا وه‌ک ئیمپرتۆرییه‌تێکى ده‌سه‌ڵاتداریان لێهاتووه‌ له‌ عێراقدا و خاوه‌نى سه‌رمایه‌گوزاریى گه‌وره‌ن و په‌لهاوێشتنیان له‌ عێراقدا له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٠٦ه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ به‌هاوکاریى نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراق.

حزبوڵڵاى لوبنانى به‌ هاوکاریى نورى مالیکى له‌ساڵى ٢٠٠٦ه‌وه‌، خۆیان خزاندووه‌ته‌ ناو عێراق و مالیکى له‌سه‌ر پشت ده‌رگاى بۆ کردوونه‌ته‌وه‌، که‌سانى لوبنانیى نزیک له‌ حزبوڵڵا ده‌ستیان به‌ سه‌رمایه‌گوزاریى گرنگ و گه‌وره‌ کردووه‌ له‌ عێراقدا و به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانیان له‌ به‌غدا و ناوچه‌کانى باشوورى عێراقه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، زۆربه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى که‌ ئه‌ندامان و نزیکانى حزبوڵڵا به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن ناخرێنه‌ به‌ر تیشک، نه‌بادا بکه‌ونه‌ چوارچێوه‌ى سزاکانى ئه‌مریکاوه‌ بۆ سه‌ر حزبوڵڵا.  به‌پێى سه‌رچاوه‌که‌، که‌ به‌رپرسانى حکومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى زانیارییان داوه‌تێ، له‌ ساڵى ٢٠٠٦ چه‌ندین گرێبه‌ستى ماسته‌ر پلانى به‌غدا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رچووه‌ که‌ له‌ حزبوڵڵاى لوبنانه‌وه‌ نزیکن و گرێبه‌سته‌کان بنیاتنان و بازرگانیى کڕینى که‌لوپه‌ل بۆ فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت و بازرگانى خۆراک و هوتێل و چه‌ندین گرێبه‌ستى دیکه‌ بوون که‌ بڕه‌کانیان زۆر زیاتر بووه‌ له‌وه‌ى بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌کى دیکه‌ى عێراق ده‌رچووبێت. هه‌روه‌ها، له‌ ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌ى دیکه‌وه‌ زانیوویانه‌ که‌ له‌ هه‌ندێک که‌رتى دیکه‌ى گومرگیدا سه‌رمایه‌گوزارییان زۆر چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌جۆرێک ئه‌و که‌سانه‌ له‌وه‌ ده‌رچوون که‌ سه‌رمایه‌گوزارێکى لوبنانى یان عه‌ره‌ب بن له‌ به‌غدا، به‌ڵکو بوونه‌ته‌ که‌سانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدا و فه‌رمان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها، راپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و که‌سانه‌ په‌یوه‌ندیى پته‌ویان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ حکومه‌ت و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌ جۆرێک ده‌ست ده‌خه‌نه‌ کاروبارى بڕیار وه‌رگرتنه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌ بڕیاره‌کانى که‌ تایبه‌تن به‌ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group