4
7 عه‌بادی: ڕێگه‌ ناده‌ین له‌ڕێى عێراقه‌وه‌ دژایه‌تى ئێران بکرێت
18/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند ڕێگه‌ ناده‌ن له‌ ڕێى عێراقه‌وه‌ دوژمنایه‌تى ئێران بکرێت.

 ئاژانسى فارسى ئێرانى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ وه‌ڵامى لێدوانه‌کانى ئه‌یاد عه‌للاوى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌سه‌ر دژایه‌تیى ئێران و قه‌ته‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى نابێته‌ به‌شێک له‌ ناکۆکییه‌کان ناوچه‌که‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن له‌ ڕێى عێراقه‌وه‌ دوژمنایه‌تیى ئێران بکرێت. 

عه‌بادى وتیشى ناهێڵین خاکى عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئه‌مریکا، یان خاکى عێراق ببێته‌ شوێنێک بۆ دوژمنایه‌تیکردنى ئێران، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتیى ته‌واوى جیهانمان بده‌نێ، ئاماده‌ نابین دوژمنایه‌تیى ئێران بکه‌ین.

عه‌بادى لێدوانه‌کانى عه‌للاوى له‌ دژى قه‌ته‌ر و ئێرانى ڕه‌تکرده‌وه‌ و وتى ناکرێت به‌ ناوى عێراقه‌وه‌ هه‌ڵوێستى نه‌رێنى دژى وڵاتانى ناوچه‌که‌ بگیرێته‌به‌ر. ئه‌یاد عه‌للاوى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى عێراق هه‌روه‌ها ئێرانى به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردووه‌ که‌  ده‌ست له‌ کاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌رده‌دات. عه‌للاوى به‌ ڕۆیته‌رزى وتبوو که‌ ئێران ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م سه‌رگرتنى هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هێشتنى ناکۆمیى تاییفى له‌ عێراق، له‌ کاتێکدا که‌ ساڵى داهاتوو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڕۆین.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group