ئه‌گه‌رى هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌ نێوان ئێران و عێراق له‌ئارادایه‌

6/23/2017 12:10:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ئێران بڵاویان کرده‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌ نێوان ئێران و عێراق له‌ئارادایه‌.

 سایتى دیپلۆماسیى ئێرانى له‌ هه‌واڵێکدا له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى حکومه‌تى عێراقى گواسته‌وه‌ که‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌ نێوان به‌رپرسانى باڵاى ئێران و عێراق له‌ ئارادایه‌ به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى ڤیزا له‌سه‌ر هاتووچۆى هاووڵاتیانى هه‌ردوو وڵات و سه‌رچاوه‌کان هیوادارن له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجام.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌ردوو لایه‌نى عێراقى و ئێرانى ده‌خوازن لانیکه‌م له‌و مانگانه‌ى که‌ زیاره‌تکارانى مه‌زهه‌بى سه‌ردان ده‌که‌ن، پێدانى ڤیزا ڕابگیرێت و زیاره‌تکاران بتوانن به‌ بێ ڤیزا له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هاتووچۆ بکه‌ن.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق پێشبینى کردووه‌ که‌ گفتوگۆکان ئه‌نجامى ئه‌رێنى لێبکه‌وێته‌وه‌ و بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن.


زۆرترین خوێندراو