4
7 عه‌بادى : به‌ فه‌رمى ڕزگارکردنى ته‌واوى شارى موسڵى له‌ داعش ڕاگه‌یاند
10/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

 





سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق له‌ شارى موسڵه‌وه‌ به‌ فه‌رمى ڕزگارکردنى ته‌واوى شاره‌که‌ى له‌ داعش ڕاگه‌یاند و ده‌ستخۆشى له‌ هێزه‌کانى عێراق کرد بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى تۆماریانکردووه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌ک فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق، به‌ جلوبه‌رگى له‌شکریـیه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له‌ شارى موسڵ به‌یانـنامه‌که‌ى خۆى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

ووتی" لێره‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهانى ڕاده‌گه‌یه‌نم کۆتایى و شکست هێنرا به‌ ده‌وڵه‌تى خورافه‌ و تێرۆرى داعش که‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێره‌وه‌ له‌ شارى موسڵ داعشه‌کان ڕایانگه‌یاند، به‌ڵام به‌ قوربانیدانى عێراقیـیه‌کان و هه‌وڵه‌کانیان و خوێنیان توانیمان ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ڕه‌وشت نزم و خوێنڕێژه‌ تۆماربکه‌ین."

عه‌بادى ڕێز و پـێزانینى بۆ هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى و گوتى هه‌رگیز قوربانیـیه‌کانیان له‌یاد ناکه‌ن. پاشان ستایشى عه‌لى سیستانى ڕێبه‌رى باڵاى شیعه‌کانى عێراق کرد و ئاماژه‌ى بۆ فه‌تواکه‌ى کرد، ئه‌وه‌ى تیایدا داواى له‌ عێراقیـیه‌کان کرد چه‌ک له‌ دژى داعش هه‌ڵگرن. عه‌بادى گوتى ئه‌و فه‌توایه‌ کاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه‌.

جه‌ختى له‌وه‌ش کرد پـلانى ته‌واوى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ لایه‌ن عێراقیـیه‌کانه‌وه‌ خۆیان داڕێژرابوو و به‌ ده‌سـتى عێراقیـیه‌کانیش له‌سه‌ر زه‌وى جێبه‌جێ کراون و هیچ که‌سێـکى بیانى له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى له‌ شه‌ڕه‌کاندا نه‌کردبوو.

دواتر سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌ى کرد که‌ پشـتیوانى عێراق ده‌که‌ن له‌ شه‌ڕى دژى داعش له‌ ڕێگه‌ى مه‌شق ‌و ڕاهێنان و پشـتیوانى لۆجستى و پاڵپشتى هێزى ئاسمانی.

له‌ کۆتایـیدا گوتى ئه‌رکه‌کانى داهاتوویان سه‌قامگیرى و بنیادنانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى ده‌بن. هه‌روه‌ها گوتى ئه‌رکێـکى دیکه‌ى گرنگ له‌سه‌ر شانى عێراقیـیه‌کانه‌ ئه‌ویش نه‌هێشتنى شانه‌ نوستووه‌کانى داعشه‌ که‌ ئه‌مه‌ش پـێویستى به‌ کارى هه‌واڵگرى و ئاسایشى هه‌یه‌


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group