کۆمه‌ڵه‌ى سوریا بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى کوژراوه‌

7/11/2017 5:17:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمه‌ڵه‌ى سوریا بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا که‌ په‌یوه‌ندى به‌ تۆڕێـکى فراوانى چالاکوانان هه‌یه‌ له‌ ناو سوریا، ده‌ڵێت زانیارى بڕواپـێکراوى هه‌یه‌ ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادى ڕێبه‌رى داعش کوژراوه‌.

ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمه‌ڵه‌که‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌11 ى ته‌موزى 2017 بۆ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى ڕۆیته‌رز ڕاگه‌یاند " زانیارى پشـتڕاستکراومان هه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانى داعشه‌وه‌ ده‌رچوون که‌ یه‌کێـکیان له‌ ڕیزه‌کانى پـێشه‌وه‌ى گروپه‌که‌یه‌ له‌ ناوچه‌ گوندیـیه‌کانى دێرزور."

وتیشى سه‌رچاوه‌کان گوتویانه‌ به‌غدادى مردووه‌ به‌ڵام باسیان نه‌کردووه‌ که‌ی. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش کرد له‌ ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوو له‌ ناوچه‌ گوندیـیه‌کانى دێرزور بووه‌.

کۆلۆنێل ڕیان دیلۆن گوته‌بێژى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ڕابه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ گوتى ناتوانێت پشـتڕاستى بکاته‌وه‌.

هه‌فته‌ى ڕابردووش ناوه‌ندێـکى ئیسلامى عه‌ره‌بى گوتى پـێده‌چێت هه‌واڵى کوژرانى به‌غدادى ڕاستبێت. ناوه‌نده‌که‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌ندامێـکى باڵاى داعش کرد که‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ نوێژێکى هه‌ینى باسى له‌ کوژرانى به‌غدادى کردبوو کوشتوویانه‌.


زۆرترین خوێندراو