سه‌رۆک کۆمار نامه‌ى لێ رابینیى له‌ باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌ندا و لاتڤیا وه‌رده‌گرێت

7/20/2017 10:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20 ى ته‌موزى 2017 ،به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد نامه‌ى لێ رابینیى له‌ به‌ڕێز ماتاییس کلیمنس فۆڵتره‌س باڵیۆزى نوێى شانشینى هۆڵه‌نده‌ وه‌رگرت که‌ سڵاوى فیلییم ئه‌لیکسانده‌ر پادشاى شانشینى هۆڵه‌نده‌ گه‌یاند به‌ به‌ڕێزیان.

سه‌ره‌تا سه‌رۆک کۆمار به‌خێرهاتنى باڵیۆز فۆڵتره‌س کردو پیرۆزبایى لێکرد به‌ بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى باڵیۆزى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق و داواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کرد له‌ راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیدا.

به‌ڕێزیان گرنگى هه‌ڵوێستى پشتیوانیى هۆڵه‌نده‌ى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ عێراق به‌ تایبه‌تیى له‌ جه‌نگه‌که‌یدا دژى تێرۆر که‌ یارمه‌تى مرۆیى پێشکه‌شکردوه‌ به‌ ئاواره‌بوه‌کان، سوپاسى گه‌ل و حکومه‌تى هۆڵه‌نده‌شى کرد له‌پاى ئه‌و پشتیوانییه‌ و به‌شداریى کاریگه‌ریى له‌ هاوپه‌یمانیى نێو ده‌وڵه‌تیى دژى تێرۆر.

سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد بۆ قوڵیى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى که‌ هه‌ردو وڵاتى دۆست پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێت، هه‌وڵدانى چڕوپڕى عێراقیشى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌ پێدان و پته‌وکردنیان تا هه‌مو کایه‌کان بگرێته‌وه‌، سه‌ربارى بایه‌خدانى به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ و ئاگاداربون له‌ عێراقییه‌کانى دانیشتوى هۆڵه‌نده‌.

باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌نده‌ش پیرۆزبایى وڵاته‌که‌ى نوێکرده‌وه‌ بۆ عێراقییه‌کان به‌ بۆنه‌ى رزگارکردنى موسڵ و سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر تێرۆردا، نیازى هۆڵه‌نده‌شى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ به‌هێزکردن و گه‌شه‌ پێدانى بازنه‌ى هاریکاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و په‌رۆشیى بۆ به‌رده‌وامبونى پشتیوانییه‌کانى ئاسایش و ئۆقره‌ییه‌که‌ى و به‌شداریکردنى له‌ دوباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌که‌یدا، پێزانینى خۆیشى ده‌ربڕى بۆ عێراقیه‌کانى دانیشتوى هۆڵه‌نده‌ و به‌شداریکردنى به‌رچاو و دانسقه‌یان له‌ هه‌مو چالاکییه‌ ئابوریى و زانستیى و روناکبیرییه‌کانیدا.


هه‌رئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار نامه‌ى لێ رابینیى له‌ باڵیۆزى نوێى لاتڤیا وه‌رده‌گرێت

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد نامه‌ى لێ رابینیى له‌ به‌ڕێز پتریس کارلیس ئه‌لفیرته‌س باڵیۆزى نیشته‌جێ نه‌بوى لاتڤیا له‌ عێراق وه‌رگرت.

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا سه‌رۆک مه‌عسوم نیازى عێراقى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌و هاریکاریى له‌گه‌ڵ لاتڤیا له‌ هه‌مو ئاسته‌کاندا به‌و جۆره‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى هه‌ردو وڵاتى دۆست ده‌کات، ئاماده‌یى عێراقیشى ده‌ربڕیى بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌مو جۆره‌ پشتیوانیه‌ک به‌ ئامانجى سه‌رخستنى ئه‌رکه‌کانى باڵیۆز ئه‌لفیتره‌س له‌ پێناوى به‌هێز کردنى ئاسۆى هاریکاریى هاوبه‌شدا.

باڵیۆزى لاتڤیا ش په‌یوه‌ندى قوڵى دۆستانه‌ى نێوان عێراق و لاتڤیاى خسته‌ رو، خواستى وڵاته‌که‌یشى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.


زۆرترین خوێندراو