داعش دواى روخانى موسڵ تاکتیکى خۆى ده‌گۆڕێت

8/2/2017 8:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک ئه‌رکانى هێزى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش ڕایگه‌یاند داعش دواى شکستى له‌ موسڵ ده‌ست به‌ تاکتیکى نوێ ده‌کات.

 جه‌نه‌ڕاڵ ستیڤان تاوسه‌ند فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌ په‌نتاگۆنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ داعش دواى شکستى له‌ شه‌ڕى ئازادکردنى موسڵ، ده‌ست به‌ تاکتیکى نوێ ده‌کات.

به‌پێى وته‌کانى تاوسه‌ند که‌ ئه‌لمۆنیتۆر بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، په‌نتاگۆن ئاماده‌کاریى کردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى  تاکتیکه‌کانى داعش دواى ڕووخانى له‌موسڵ.  له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رۆک ئه‌رکانى هێزى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش وتى له‌ قۆناغى دواى شکستى داعش له‌ موسڵ، وه‌ک ئه‌و ڕێکخراوه‌ى پێشتر نامێنێته‌وه‌، به‌ڵکو پشت به‌ شانه‌ى بچووک ده‌به‌ستێت و خۆى له‌ ناو خه‌ڵکدا حه‌شار ده‌دات و هێرشى ناڕێک و ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

  به‌ وته‌ى ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ له‌ قۆناغى دواى ڕزگاربوونى موسڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان دواى شکستى داعش له‌ موسڵ کارده‌که‌ن بۆ له‌ ناوبردنى ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ مۆڵگه‌کانیان وه‌ک ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه‌.


زۆرترین خوێندراو