سه‌رۆک کۆمار مه‌رسومێک بۆ دامه‌زراندنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ره‌کات

8/2/2017 8:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک کۆمار مه‌رسومێک ده‌ره‌کات بۆ دامه‌زراندنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤ

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار ئاشکراى کرد ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2-8-2017، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق مه‌رسومێکى کۆماریى ده‌رکرد بۆ دامه‌زراندنى ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یى و یه‌ده‌کیى له‌ ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤ. 

نوسینگه‌که‌ رونیکردۆته‌وه‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمیساره‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤ بریتیه‌ له‌ به‌ڕێزان: هێمن ره‌شید زه‌یدان، به‌سمه‌ محه‌مه‌د مسته‌فا، سامر یاسین عه‌بدوڵا، عه‌لى ئه‌کره‌م زه‌ین ئه‌لعابدین، مشرق ناجی عه‌بود سه‌لمان، وه‌حده‌ مه‌حمود فه‌هد عه‌بد، عه‌لى عه‌بدول که‌ریم میزرا فارس، فازیل عه‌بدول زهر فازیل ئه‌لغراوی، عه‌قیل جاسم عه‌لى هادی، زه‌یدان خه‌ڵف عوبێد، عامر بۆڵس زیاوفاتن عه‌بدول واحید عه‌باس. 

ئه‌ندامه‌ یه‌ده‌که‌کانیش پێکهاتوه‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌: په‌روین محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌نه‌س ئه‌کره‌م محه‌مه‌د سوبحى و، فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵا به‌در عه‌دایی. 

نوسینگه‌ى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌ که‌ قانونه‌که‌ ره‌وانه‌ کراوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ى ره‌سمیدا


زۆرترین خوێندراو