به‌یانى کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق

8/3/2017 9:10:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز








ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  3-8-2017، سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ له‌ کۆشکى سه‌لام له‌به‌غداد کۆبونه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم،سه‌رۆک کۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادیى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌لیم جبوریی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌سه‌له‌کانى ئابوریی، ئه‌منیی، هه‌ڵبژاردنه‌کان، دیارده‌ى چه‌ته‌ و رێگرى چه‌کدار و مه‌سه‌له‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان به‌ چڕیى تاوتوێکران.
 
پێویستیى کۆتایى هێنان و یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى هه‌رچى زوترى دیاریکردنى ئه‌نجومه‌نى نوێى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ى سه‌ربه‌خۆیى و به‌توانایى و پاکیى دوپاتکرایه‌وه‌. 

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێککه‌وتن که‌ هه‌ماهه‌نگیى له‌ نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌دا به‌هێز بکرێت له‌ هه‌مو بواره‌کان و له‌ ئاست هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى که‌ سروشت و هه‌لومه‌رجه‌کانى قۆناغه‌که‌ ده‌یسه‌پێنێت، هاوکات پێویستیى پته‌وکردنى بنه‌ماکانى دیالۆگ و قوڵکردنه‌وه‌ى له‌ نێوان هه‌مو لایه‌نو    کوتله‌ سیاسییه‌ په‌رله‌مانییه‌کاندا دوپاتکرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ى که‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى نیشتمانیى بکات له‌م هه‌لومه‌رج و قۆناغه‌ مێژوییه‌ ناسکه‌دا.


زۆرترین خوێندراو