4
7 یوئێن داواى ڕۆڵى زیاترى ژنان له‌ کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌کات
10/8/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







نووسینگه‌ى یارمه‌تیدانى هه‌ڵبژاردنى یونامى داوا له‌ لیژنه‌ى شاره‌زایانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌کات بۆ دابینکردنى نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى ژنان له‌ ده‌سته‌ى داهاتووى کۆمیسارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

نووسینگه‌ى یارمه‌تیدانى هه‌ڵبژاردنى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاریى عێراق (یونامی) داوا له‌ "لیژنه‌ى شاره‌زایان"ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات که‌ به‌شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى داهاتووى کۆمیسارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات که‌ نوێنه‌رایه‌تیى ته‌واوى ژنان دابین بکات.

له‌مباره‌وه‌ ڕاوێژکارى سه‌ره‌کیى نووسینگه‌ى یارمه‌تیدانى هه‌ڵبژاردنى یونامی، ئه‌میر ئاریان، وتى "ئێمه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوونمان بۆ لیژنه‌ى شاره‌زایان هه‌یه‌ و هه‌ست به‌ هه‌وڵه‌کانى ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش‌ ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى رێژه‌ى زیاترى ژنان له‌ ده‌سته‌ى داهاتووى کۆمیساراندا. بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ستخۆشى له‌ پێشنیارى دانانى بڕگه‌ یاساییه‌کان ده‌که‌ین به‌ به‌شى دووه‌مى مادده‌ى ٣ له‌ یاساى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش که‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیى ژنان ره‌چاو بکات به‌ هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ بڕگه‌ ده‌ستورییه‌کان و به‌گونجانیش له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، به‌گرتنه‌خۆى په‌یماننامه‌ى له‌ناوبردنى هه‌موو جۆره‌کانى جیاکارى دژى ژنان (سیداو) و هه‌ر‌وه‌ها به‌ بڕیارى ژماره‌ ١٣٢٥ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوه‌ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌".  

 ژماره‌یه‌ک له‌ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و چالاکوانى ژنان له‌مدواییه‌دا،په‌یوه‌ندیان به‌ یونامییه‌وه‌ کرد و داواى پشتگیرییان بۆ داکۆکیکردن له‌ به‌شداریى زیاترى ئافره‌تان له‌ ده‌زگاکانى هه‌ڵبژاردندا و هه‌روه‌ها له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان(IHEC)دا ده‌کرد.  به‌ڕاى ئه‌وان، به‌شداریى زیاترى ژنان له‌ حوکمکردن و پرۆسه‌ى دروستکردنى بڕیاردا ده‌بێته‌ مایه‌ى به‌تواناکردنى ژنان بۆ به‌شداریى به‌نرخانه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانى عیراقدا.  

به‌گوێره‌ى یاساى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى کۆمیسارانه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى ئێستا که‌ ماوه‌که‌ى له‌ مانگى ئه‌یلولى ٢٠١٧ ته‌واو ده‌بێت. نووسینگه‌ى یارمه‌تیدانى هه‌ڵبژاردنى یونامى ئاماده‌یه‌ بۆ پێدانى راوێژ و بگره‌ دواى وه‌رگرتنى نامه‌ى بانگهێشت ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌کانى "لیژنه‌"که‌ش ده‌بێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group